گۆڕان دەستەی بەڕێوەبردنی نوێ هەڵدەبژێرێت


نەتەوە  |   20:56:21 2019-09-11  |   (193) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سبەی جڤاتی گشتی "بزووتنەوەی گۆڕان" لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی خانەی راپەڕاندن، دەستەیەکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی جڤاتەکە هەڵدەبژێرێت.
A+    A-

 

سبەی پێنجشەممە، 12-9-2019 کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی بۆنەکانی گردی زەرگەتە هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت.


له‌وباره‌یه‌وه‌ پێشڕەو رەئووف، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی رووداو رایگەیاندوه‌، "ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە تەنیا ئەندامانی جڤاتی گشتین، بەڵام هەموو ئەندامانی جڤاتەکە و جڤاتی نیشتمانی و هەڵسوڕاوە دیارەکانیش مافی خۆپاڵاوتنیان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکان، ئەو هەڵبژاردنە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی جڤاتی گشتی، جێگرەکەی و سکرتێری جڤاتەکە دەکرێت".


هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، رەئووف عوسمان، سەرۆکی ئێستای جڤاتی گشتی خۆی بۆ سەرۆکایەتی جڤاتەکە بەربژێر نەکردووەتەوە و هەریەکە لە: کوردە چاوشین، دڵخواز کاکەڕەش، نەسرین جەمال و مامۆستا جەمال محەممەد، سکرتێری جڤاتی  نیشتمانی خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی جڤاتی گشتیی گۆڕان بەربژێر کردووە.


جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بۆ هەولێر دانراوە و تاوەکو ئێستا تەنیا ناوی عەلی باڵابەرز بۆ ئەو پۆستە دێت، بۆ سکرتێری جڤاتی گشتیش پێشڕەو رەئووف بەربژێرە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان