هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا


نەتەوە  |   20:21:51 2019-09-11  |   (407) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: "لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە لە قۆناغی یەكەمدا 259 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت"، ئاشكراشی كرد، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات.
A+    A-

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوه‌، "بڕیاردراوە لە قۆناغی یەكەمدا پێش دەستپێكردنی وەرزی سەرما بڕی (259) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت و لەسەرتاشدا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات".


وتیشی: هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بۆ دەستپێكردنی وەرزی نویی خوێندن پێداویستییەكانی هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابین بكرێت.


ئاشكراشیكرد، هەرێمی كوردستان نیەتی جدی هەیە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و هەفتەی داهاتو وەفدێكی هەرێمی سەردانی بەغدا دەكات لەسەر پرسی بودجەی ساڵی داهاتوو، هەرێم لەگەڵ ئەوەدایە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بەپێی رێژەی دانیشتوان دیاری بكرێت.


هێمای بۆ ئەوەشكرد: "بڕیاردراوە بە رێكخستنەوەی سیستمی باج لە رێگەی  دیاریكردنی میكانیزمی نوێ بۆ رێكخستنەوەی باج كرد بە شێوەیەك لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت و بۆ ئەوەش پەیڕەوی تایبەت بە یاسای تیانوسی بازرگانی (الدفاتر التجاریە)ی پەسەند كرد كە میكانیزمی نوێ لە خۆدەگرێت بۆ رێكخستنەوەی باج، چونكە پێشتر چەندین رێگە هەبوە بۆ خۆدزینەوە لە باج".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان