ڕاگەیەنراوێک له‌ نوسینگەی بافڵ تاڵەبانیه‌وه‌


نەتەوە  |   16:09:32 2019-09-11  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بافڵ تاڵەبانی داوایەک ئاراستەی وڵاتانی ھاوپەیمان دەکات و ژمارەیەک پێشنیازیش بۆ ڕێکخستنەوەو چاکسازیکردن و پڕچەککردنی زیاتری ھێزی پێشمەرگە دەخاتەڕوو.
A+    A-

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، کە لەئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاوکراوەتەوە، ناوبراو لەدەباشان چاویکەوتوە بەکۆلۆنێڵ ڕۆی نەتارجان ڕاوێژکاری تایبەتی سەربازی ھێزەکانی بەریتانیا بۆ کاروباری چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو مارک پاکسمان فەرماندە لەھێزی ئاسمانی مەلەکی بەریتانیا.
ھەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو دیدارەدا باس لەبایەخی ھاریکاریی و کاری ھاوبەشکراوە لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی عیراق و ھاوپەیمانان بۆ بەگژداچونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆرو سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی لەناوچەکەدا.
لەو دیدارەدا بافڵ تاڵەبانی چەند پێشنیازێکی خستۆتەڕوو بۆ ڕێکخستنەوەو چاکسازیکردن و پڕچەککردنی زیاتری ھێزی پێشمەرگەو داوای لەھاوپەیمانانیش کردوە، ھەماھەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگەبن، بەپێویستیشی زانیوە، بەمیکانیزمێکی ھاوچەرخ و سەردەمیانە ھێزی پێشمەرگە ڕێکبخرێتەوەو چاکسازی ڕیشەیی لەدامەزراوە سەربازییەکانیشدا بکرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان