وتەبێژی وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەکی گرنگی ڕاگەیاند


نەتەوە  |   15:41:55 2019-09-11  |   (792) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی "هەرێم" چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەی کارەکانی ئێستای وەزارەتەکەیان ئاشکرا کرد.
A+    A-

 

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوه‌، ئێستا وەزارەتەکەیان سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانی كارن و "لێژنەی ئامادەكردنی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی داراییدا دەستی بە كارەكانی كردووە".


ئەحمەد عەبدولڕەحمان له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز جەختیشیكردۆته‌وه‌، دەیانەوێت ئیدارەیەكی زۆر باشتری لایەنی دارایی هەرێمی كوردستان بدرێت.


ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هیچ بڕیارێکی نوێ لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران نەدراوە وتی: ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان