سیروانی كوێخانەجم ئازادكرا


نەتەوە  |   15:07:27 2019-09-11  |   (179) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای نزیكەی دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی، "سیروان كوێخا نەجم"، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی ئازادكرا.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ داستان سیروان، كوڕی سیروان كوێخان نەجم له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی رووداو رایگەیاندوه‌، ئێستا باوكی ئازادكراوە و گەڕاوەتەوە ماڵی خۆیان.


جێی باسه‌ دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 25-8-2019 بە ماددەی 421/31 فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ سیروانی کوێخا نەجم دەرکردووە، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی چالاکییەکانی دژەتیرۆر، بەڵام هۆکاری دەستبەسەرکردنی رووننەکراوەتەوە.


دوای دەستگیركردنەكە ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، سیروانی كوێخا نەجم تۆمەتبارە و دەتوانێت وەك هەر هاووڵاتییەكی دیكە لە دادگا بەرگری لە خۆی بكات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان