فێڵێکی گەورەی بازرگانیی ئاشکراکرا


نەتەوە  |   14:52:25 2019-09-11  |   (128) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنە ھاوبەشەکانی "قائیمقامیەتی سلێمانی" خانمان لەمەترسیەکی گەورە ئاگاداردەکاتەوەو دەستیش بەسەر جۆرە ماکیاژێکدا دەگرێت کە زیانی گەورە بەپێستیان دەگەیەنێت.
A+    A-

 

له‌ ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، کە وێنەیەکی ده‌ست (نه‌ته‌وه‌) كه‌وتووه‌ هاتووه‌، لەپێشانگەی (زانیار) دەستبەسەر جۆرە ماکیاژێکی جوانکاری خانماندا گیراوە، کە بەھۆی فێڵکردن و گرانفرۆشی شوێنەکەش دادەخەن، لەڕوی تەندروستیشەوە بەرکەوتنی بەڕوناکی ماکیاژەکە زیان بەپێستی خانمان دەگەیەنێت.


ھەر بەگوێرەی زانیاریەکە، پێشانگەی زانیار لەکاسۆمۆڵ ئەوجۆرە ماکیاژە کە لەبازاڕدا پێی دەوترێت (ئەساس) کردۆتە ناو تیوبێکی شوشەو بەلەزگەیەکی چاپکراو کردویەتی بەماکیاژێکی مارکەو بەنرخێکی (٢٥) ھەزار دینار بەخانمانی فرۆشتوە.


ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتێکدا نرخە ڕاستەقینەکەی خۆی تەنھا سێ ھەزار دینارە، ئەمەش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یەو یاسا سزای خۆی بۆ ئەنجامدەرانی دیاریکردوە.


له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەڕوی تەندروستیەوە، بۆ ئەوەی کارلێک لەنێوان پێکھاتەی ماکیاژەکە لەگەڵ ڕوناکی ڕونەدات کۆمپانیای بەرھەمھێنەر ماکیاژەکەی کردۆتە ناو دەفرێکی ڕەنگ رەشەوە تازیان بەبەکارھێنەرانی نەگەیەنێت، بەڵام لەپێشانگەی زانیار بەھۆی کردنە ناو تیوبێکی شوشەوە وادەکات ئۆکسان ڕوبدات و پێستی خانمان توشی حەساسیەت، پەڵە، زیپکەو سوربونەوە بکات".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە پێشانگەی زانیار دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان