پارێزگاری دهۆكیش دەگۆڕدرێت  


نەتەوە  |   12:10:20 2019-09-11  |   (157) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هاوشێوەی لابردنی پارێزگاری هەولێر لە پۆستەكەی، پارێزگاری دهۆكیش لاببرێت و كەسێكی دیكە لە شوێنەكەی دابنرێت.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك و حەوت قائیمقام و دەیان بەڕێوەبەری ناحیە لە سنوری دهۆك گۆڕانكاریان تێدا دەكرێت و كەسانی دیكە لە شوێنەكانیان دادەنرێن.


هەریەك لەو كەسانەیشی ناویان دەهێنرێت بۆ شوێنگرەوەی فەرهاد ئەتروشی، "عەلی تەتەر و سەربەست لەزگین"ن.


هاوكات ماڵپه‌ڕی خه‌ڵك له‌زاری سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ناوی دەهێنرێت وەك كاندید بۆ پارێزگاری دهۆك ڕایگەیاندوه‌، تائێستا نازانرێت كە ناوبراو ئەو پۆستە وەردەگرێت یان كەسێكی دیكە.


سەرچاوەكە كە نەیوستووه‌ ناوی بڵاوبكرێتەوە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە نەدراوە و تائێستا هیچ كەسێك دیاری نەكراوە، گۆڕینی پارێزگاری دهۆك دوای ئەوەدێت، كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاری لابردنی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر درا و دوای نزیكەی 16 ساڵ پۆستەكەی بۆ فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی جێهێشت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان