كه‌ش و هه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت


نەتەوە  |   11:52:41 2019-09-11  |   (955) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی "ھەرێم" ئاشكرا ده‌كرێت، "لەکۆتایی ئەم مانگەوە پلەکانی گەرما بەشێوەی بەرچاو ڕوو لەدابەزین دەکەن".
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم ڕایگەیاندوه‌، "لەئێستادا ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ھەرێم نییە کە ببێتە ھۆی بارانبارین، ئەو شتانەشی دەوترێن تائێستا لەلایەن دەزگای کەشناسی جیھانییەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "بەرزە پاڵەپەستۆ ڕوی لەناوچەکە کردوە، نزمە پاڵەپەستۆی ھندیش کەمبۆتەوە، بەوەش کەشوھەوا فێنک دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە"، وتیشی: "بەگشتی لە٢٠ی ئەم مانگە بەدواوە بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما ڕوو لەنزمبونەوە دەکەن، بەتایبەت لەکاتەکانی بەیانیان و ئێواران".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان