کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان راگەیەندرا


نەتەوە  |   19:26:33 2019-09-10  |   (364) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران رایدەگەیەنێت: "رێژەی کۆ نمرەی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن دیاریکردووە" و نمرەی وەرگرتنیشی بۆ هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی ئەشکراکرد.
A+    A-


ئارام قەنبەر، بەرپرسی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، دەڵێت: "ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە بە نزیکەیی ناو و لیستی نمرەی 52 هەزار خوێندکاری ئاراستە کردووین و ئێمەش بەپێی ئاست و رێژەی دەرچوون کەمترین کۆنمرەی وەرگرتنمان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکاندا دیاریکردووە".

 

لەو رووەشەوە بە سایتی دواڕۆژ-ی وتووە: "بەپێی پلانی وەزارەت بڕیاردراوە کەمترین کۆنمرە بۆ زانکۆ حکومییەکان 65 بێت بۆ بەشی وێژەیی و 60 بۆ بەشی زانستی لە زانکۆکان، هەروەها بۆ خوێندنی بەیانیانی پەیمانگەکانیش کەمترین کۆ نمرە 60 لە بەشی وێژەیی و کەمتریش بۆ بەشی زانستی بێت، کەمترین کۆنمرەش لە خوێندنی ئێواران بۆ پەیمانگەکان 55 دەبێت".

 

سەبارەت بە پێدانی رێبەریش بە خوێندکاران، دەڵێت: "ئەمساڵ کتێبی رێبەری کۆلێژ و بەشەکان ئاڕاستەی هیچ خوێندنگەیەک ناکەین و لە وێب سایتی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەیە و خوێندکاران دەتوانن بە PDF لەوێ دایبگرن یان سەیری بکەن".





loading...











زۆرترین بینراوەکان