وەزیری دارایی بەڵێنێک بە خانەنشینان دەدات


نەتەوە  |   19:12:46 2019-09-10  |   (863) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی تایبەت بە ھاوسەرگیریی و منداڵ بۆ ئەو خانەنشینانە دەدات، کە لەمساڵدا بۆیان خەرج نەکراوە و بەڵێنێکی وەزیری دارایی هەرێمیش بۆ خانەنشینان ئاشکرا دەکات.
A+    A-


عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەو خانەنشینانەی لەمساڵدا دەرماڵەی تایبەت بە ھاوسەرگیریی و منداڵیان بۆ خەرجنەکراوە مافی خۆیانە بۆیان خەرج بکرێت، کە لەشێوەی قەرەبوودا پارەکەیان پێ دەدرێت.

 

لەو رووەشەوە لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن دەڵێت: "ئێمە بۆ خەرجکردنی ئەو قەرەبووە، نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی کردووە و ئێستا نووسراوەکە لەبەردەستی وەزیردایە و ھەرکات فەرمانی بۆ دەرکرد پارەکە بۆ خانەنشینان خەرج دەکرێت.

 

ئاماژەشی بەوە کردووە کە وەزیری دارایی بە زارەکی بەڵێنی خەرجکردنی ئەو قەرەبووەی داوە و تەنھا ئەوە ماوە فەرمانی بۆ دەربکات، بەڵام هێشتا مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ماوە و دوای ئەوەی مووچەی ئەو سێ مانگەی خانەنشینان خەرج دەکرێت، ئەو قەرەبووەشیان دەدرێتەوە کە لەمساڵدا دەرماڵەی ھاوسەرگیریی و منداڵ لەگەڵ مووچەکەیاندا بۆ خەرج نەکراوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان