سەرمایەی وەبەرهێنان دووهێندە بەرزدەکرێتەوە


نەتەوە  |   18:42:34 2019-09-10  |   (170) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەو 10 هەزار پڕۆژەیەی پێشتر بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە وەستابوون، رێژەی 70% یان دەستیان پێكردۆتەوە و سەرمایەی وەبەرهێنانیش دوو هێندە بەرزدەکرێتەوە.
A+    A-


یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و رەوشی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستاندا رایگەیاندووە "وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە، بەتایبەتی دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.

 

لەو رووەشەوە بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی نیمچە فەرمیی تورکیای وتووە: لەئێستادا كە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كێشەیەكی زۆر هەیە، لە هەندێك وڵاتی وەكو ئێران بەهۆی سزاكانەوەو لە سوریا بەهۆی جەنگەوەو  لە توركیاشدا كێشەی دراو هەیە و یاریی دەكات، ئەمەش وایکردووە وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتانە روو بكەنە هەرێمی كوردستان".

 

دەشڵێت: "پێشبینی دەكەین لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا رێژەی وەبەرهێنانی بیانی لە رێژەی 23% بۆ 40% بەرزببێتەوە،  و پێشبینیش دەكەین قەبارەی وەبەرهێنان لە 45 ملیار دۆلارەوە بۆ 80 ملیار دۆلار زیادبكات".

 

سەبارەت بە ژمارە و ڕێژەی پڕۆژانەی لە سەردەمی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش لە 2014 ەوە، ڕاگیرابوون، و ئێستا دەست بەكاركردن تێیاندا كراوەتەوە، مەلا یاسین ڕایگەیاند، " لەهەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی لەنێوان 45  بۆ 50 ملیار دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە، لەو بڕە ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات بایی 20 ملیار دۆلار دەبێت، كە پڕۆژەی تەواوكراون. ئەوەی ماوە نزیكەی 25 بۆ 30 ملیار دۆلار دەبێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان