فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ دوو جێگرەکەی  سەرۆکی ھەرێم دەرچوو


نەتەوە  |   18:12:22 2019-09-10  |   (101) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی ھەرێم، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکرد و بەگوێرەی فەرمانەکەش، لەرۆژی یەکشەممە 2019/9/8 فەرمانەکە بۆ ھەریەک لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر دەرکراوە وەک جێگرانی سەرۆکی ھەرێم.
A+    A-


بەگوێرەی راگەیەنداوێک کە راگەیاندنی سەرۆکایەتی ھەرێم بڵاویکردووەتەوە، فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم رایگەیاندووە:  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکردووە.

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە سەرۆکی هەرێم سەرەتای ئەم ھەفتەیە، رۆژی یەکشەممە 2019/9/8 فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا دەرکردووە، کە ھەردووکیان وەکو جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان