پارێزگارى نوێی هه‌ولێر بە رەسمی دیاریكرا


نەتەوە  |   17:57:41 2019-09-10  |   (106) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای ئەوەی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر پۆستەکەی بەجێهێشت، پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە ئاشکراکرد و سی ڤی کاندیدە نوێیەکەشی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا کرد بۆ پەسەندکردنی.
A+    A-


پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 2019/9/10 سیڤی کاندیدی نوێی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگارى هه‌ولێر پێشکەش بەئەنجومەنی پارێزگا کرد.

 

سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان سیڤی کاندیدی بۆ پارێزگاری نوێی هەولێر پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا کرد و لە ئەنجومەنی پارێزگاش پەسەندکرا.

 

 فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری پێشووی کاندیدی ئەو حزبەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کە پێشتر مامۆستای زانکۆ بووە و دوای ئەوەی رەزامەندیی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەدەست ده‌هێنێت، وەک پارێزگاری نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان