پارتی ھەڵوێستی لەسەر یەک لیستیی حزبەکان لە کەرکوک رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   17:27:46 2019-09-10  |   (164) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵوێستی خۆی لەسەر دروستکردنی لیستی ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنێت و بەرپرسێکی ئەو حزبەش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حزبەکەیان بەشداریی لە لیستە ھاوبەشەکەدا دەکات.
A+    A-


دوێنێ دووشەممە رێکەوتی 2019/9/9 سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی کەرکوک، جگە لە پارتی، کۆبوونەوە و بڕیاریاندا کە لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بەیەک لیستی ھاوبەش لەژێر ناوی (کەرکوکی کوردستانی)دا بەشداربن کە بڕیارە لە نیسانی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

 

لەوبارەیەشەوە، کامەران کەرکوکی ئەندامی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە " ئێمەش وەک پارتی پێشوازیی لە دروستکردنی ئەو لیستە ھاوبەشە دەکەین".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنەکەی 2018/5/12ی نوێنەرانی عیراقدا حزبە کوردستانییەکان بە لیستی جیا دابەزین و پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی پرۆسەکەی کرد و بەهۆی پەرتبوونی دەنگەکانیشەوە بەشی نزیکەی دوو کورسی دەنگی کورد لەوشارە فەوتا و تەنها لیستەکەی یەکێتی دەنگی بەشی شەش کورسی بەدەستهێنا و ئەوەش ناڕەزایی لیستە عەرەبی و تورکمانی و تەنانەت بەشێک لە لیستە کوردستانییەکانیشی لێکەوتەوە.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان