زانکۆ لاین راگەیەندرا


نەتەوە  |   17:13:02 2019-09-10  |   (154) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وادەی کاراکردنی سایتی زانکۆلاین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە ئاشکرا دەکرێت و بەرپرسێکی باڵاش لەو وەزارەتە تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەمساڵ "کورسی خوێندن لە ژمارەی دەرچووان زیاترە" و دەشڵێت: "کرێی خوێندن لە ھەرسێ بەشی ئێواران، پارالێڵ و تایبەت کەم دەکەینەوە".
A+    A-


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خەتاب شێخانی سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لەو وەزارەتە بەڕێوەچوو، ئەوەی ئاشکراکرد کە "کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ سیستمی زانکۆلاین دەکەوێتە کار و دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن سوودی لێ ببینن".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە  "بۆ خوێندنی ئێواران 11577 کورسی و زانکۆ حکومیەکانیش 46875 کورسی خوێندنیان ھەیە و لە زانکۆ تایبەتەکانیش 23714 کورسی خوێندن بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دابینکراوە".

 

ئاشکراشیکردووە کە "کۆی پلانی وەرگرتن بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی، بریتیە لە70589 کورسی خوێندن لە ساڵی خوێندنی 2019-2020، لەکاتێکدایە ناوی 51933 دەرچووی 12ی ئامادەیی لە پەروەردەوە گەیشتووەتە خوێندنی باڵا کە لەو رێژەیە 36350 زانستی و 15583 یان وێژەیین".

 

سەبارەت بە ژمارەی دەرچووان و کورسی دابینکراو بۆ خوێندنیش ئەو بەرپرسەی وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە لەوەی "ژمارەی کورسی دابینکراو بەراورد بە ژمارەی دەرچووان 52 ھەزار کورسی زیاترە و ئەگەربێت و دابەشبوون بە رێکوپێکی بکرێت، کورسی زیادەشمان ھەیە و کێشەی وەرگرتنمان نابێت بۆ ئەمساڵ".

 

لەبارەی کرێی خوێندنیشەوە خەتاب رایگەیاندووە کە پلانیان ھەیە کرێی خوێندن لە (ئێواران، تایبەت و پارالێڵ) کەم بکەنەوە لەمساڵدا و وتی: بەڵام هێشتا جێبەجێمان نەکردوە، خاڵی 13 لە ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی حکومەتیش کە تایبەتە بە کاروباری زانکۆکان و خوێندن لە زانکۆو پەیمانگەکان، جەختی لەسەر ئەو خاڵە کردووەتەوە".

 

کلیک لەم لینکە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەت:

 

https://regayzanko.com/student/index.php

 

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان