دوو کەسی تر خۆیان بۆ پۆستی رێکخەری گشتیی گۆڕان کاندید دەکەن


نەتەوە  |   16:55:38 2019-09-10  |   (136) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە بۆ پۆستی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان سێ کەس خۆیان کاندید بکەن و سەرکردەیەکی بزووتنەوەکەش جگە لە ناوی رێکخەری ئێستا کە یەکێکە لە کاندیدەکان، ناوی یەکێک لە کاندیدەکانی دیکەشی ئاشکرا کرد.
A+    A-


وابڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو رێکەوتی 2019/9/14، ھەڵبژاردن بۆ خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت.

 

لەوبارەیەشەوە نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە رایگەیاندووە کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2019/9/8، وادەی پڕکردنەوەی فۆرم بۆ پۆستە ناوخۆییەکانی گۆڕان کۆتاییھاتووە و دەشڵێت تائێستا سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی رێکخەری گشتی کاندید کردووە، لەوانەش (عومەری سەید عەلی و شۆڕش حاجی)، کاندیدی سێیەمیش ناوەکەی ئاشکرا ناکەین، چونکە نازانین تا کۆتایی لە کێبڕکێکە دەمێنێتەوە یان نا.

 

ناوبراو بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "بۆ خانەی راپەڕاندنیش، 12 کەس خۆیان کاندیدکردووە، کە پێنج کەسیان لە سلێمانی، سێ کەس لە ھەولێر، دوو کەس لە گەرمیان، ھەڵەبجە و بادینانیش یەکی کاندێکیان پێشکەشکردووە، بەڵام رەنگە تا کۆتایی کێبڕکێکە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت".

 

روونیشیکردووەیەوە کە "مانەوەی عومەر سەید عەلی وەک رێخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەپێویست دەزانن".

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە وا بڕیارە رۆژی 12ی ئەم مانگە ھەڵبژاردن بۆ جڤاتی گشتی بکرێت، پاشان ھەڵبژاردن بۆ رێکخەر و خانەی راپەڕاندن دەکرێت، کە لەلایەن جڤاتی نیشتمانییەوە ھەڵدەبژێردرێن.

 

ئاماژەشی بەوەداوە کە ژمارەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن حەوت ئەندامە و وەک خۆی دەمێنێتەوە، تا کۆنفرانس کە بڕیارە لەمساڵدا ببەسترێت، ئەگەر بەپێویست زانرا ئەوکاتە ژمارەکە زیاد دەکرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان