حزبێكی نوێ لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا


نەتەوە  |   18:53:19 2019-09-09  |   (368) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لایەنگر و هەوادارانی و لە رێوڕەسمێكدا، بزوتنەوەی دیموكراسی و دادپەروەری لەژێر دروشمی "یەكڕیزی، دیموكراسی و دادپەروەری" لە هەرێم راگەیەندرا.
A+    A-

 

شوكر خەیات رۆمی، سەرپەرشتیاری گشتی بزوتنەوەكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەشاری هەولێر، دامەزراندنی بزوتنەوە نوێیەكەیانی راگەیاند و وتی "بزوتنەوەیەكی نوێی سیاسییە و بەرهەمی خوێندنەوەیەكی سیاسی و فیكریەو پێداویستیەكی گرنگە بۆ ئێستای كۆمەڵگا و كاردانەوەیەكی فیكری و سیاسی نییە، سنورەكانی ناوچەگەرێتی تێدەپەڕێنێت لەپێناو بەدیهێنانی نەریتێكی سەردەمییانەو پڕۆژەیەكی پێكەوەژیان و قبوڵكردنی جیاوازی بیروبۆچوون و پاشخانی سیاسییە و ئەم شەپۆلەش لەئەنجامی كارو چالاكی پڕۆژەیەك سەریهەڵداوە نەك وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هیچ لایەنێكی سیاسی و باوەڕمان بە سڕینەوەی یەكتر نییە".


وتیشی "بزوتنەوەكەمان كێبڕكێ دەكات و جیاوازی بیروڕا دەخاتەڕو، وەڵامی هەموو رەخنەو هێرشەكان دەداتەوە دوور لە رق و كینە دروستكردن، بەوپەڕی توانای خۆمانەوە توانیمان بەشداری بكەین لەسەرلەنوێ نۆژەنكردنەوەی بزوتنەوەی دیموكراسی و دادپەوەری و دەبینە لانكەی سەرجەم بیروڕا جیاوازەكانی وەك ئایین، رەگەز، نەتەوە و هەموو جیاوازییەكان رەنگدەداتەوە".


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، لەئایندەیەكی نزیكدا زەمینەسازی دەكەن بۆ بەستنی یەكەم كۆنگرەی بزوتنەوەكەیان لەرۆژی 20-11-2019و وەك پێویستییەك دەستیانكردوە بەخەباتی مەدەنییانە و خاوەن بنەمایەكی سیاسیین.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان