خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت


نەتەوە  |   18:38:13 2019-09-09  |   (306) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خشتەی "پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە قۆناغی وردبینیکردندایەو ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوه‌، تائێستا وردبینی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵی ٢٠١٧ تەواو نەبووە.


ناوبراو وتیشی: "چاوەڕوانی تەواوبوونی وردبینییەکە دەکەین، کە بێگومان بەمنزیکانە تەواو دەبێت و پاشان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەین"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لەچەند مانگی رابردوودا، حکومەتی ھەرێم خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ ساڵی ٢٠١٦ پەسەندکرد.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان