رونکردنەوە لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەران دەدرێت


نەتەوە  |   16:49:51 2019-09-09  |   (1,201) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرێوەبەری لقی "ھەولێر"ی بانکی ناوەندی لەسەر ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەشی ئەمساڵی فەرمانبەران رونکردنەوە دەدات.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و ئەو وەزارەتانەی لەسەر پارەکەی بەغدا موچە وەردەگرن مانگانە لەدوای ١٥ی مانگەوە پارەکە دەگاتە ھەرێمی کوردستان و مانگی پێشوو بەھۆی پشوەکانی جەژنەوە ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ ھەرێم لە ١٩ی مانگدا بووە و دواکەوتوە، بۆیە ناتوانرێت وادەکەی دیاریبکرێت ھەرچۆنێک بێت دەبێت لە١٥ و١٦ی ئەم مانگەدا چاوەڕێ دەکرێت پارەکە بگاتە ھەرێمی کوردستان.


لای خۆیەوە، عابد مزوری، بەرێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندی له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، لەئێستادا زووە بۆ ناردنی پارەکەی بەغدا، بەڵام زۆربەی کات لە ١٥و ١٦ی مانگدا پارەکە گەیشتوە و کاتیش ھەبووە لە١٨ی مانگدا پارەکە گەیشتۆتە ھەرێم، بۆیە لەئێستادا چاوەڕوانی بەغدا دەکرێت.


وتیشی: ئەوان پارەکەیان لە بەردەستدایە و کە لە بەغداوە فەرمان دەکرێت تەنھا تەمویلەکە دەکرێت ئەگەر ھەرکات بڕیاری تەمویلەکە بکرێت پارەکە رەوانە دەکەن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان