سەركردەیەكی لوبنانی بە مردوویی دۆزرایەوە  


نەتەوە  |   15:39:18 2019-09-09  |   (245) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەركردەیەكی باڵای "حیزبوڵڵای لوبنان" لە شوقەیەكی بەیروتدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
A+    A-

 

ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنان له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، سەركردەیەكی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان لە شوقەیەكی بەیروتدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری مردنی ئەو سەركردەیه‌ دەستیپێكردووە و چاوەڕێی لێدوانی پزیشكی دادوەری دەكرێت.


ئاژانسەكە زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەو سەركردەیە بڵاونەكردووەتەوە، تەنها باسی له‌ناوی یەكەمی كردووە، كە ناوی "عەلی"یە، بەڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆیتەرزی راگه‌یاندووه‌، "ئەو سەركردەیە ناوی عەلی حاتومە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەهۆكاری مردنەكەی".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان