دارایی عیراق هه‌واڵێكی‌ دڵخۆشكه‌ر ده‌داته‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم


نەتەوە  |   14:56:20 2019-09-09  |   (2,758) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌"ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران" رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2020ی عیراق ده‌دات و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی‌ داتاكانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق پشكی‌ هه‌رێم 13.92%ده‌كات نه‌ك 12.67%و ده‌شڵێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مساڵ پشكی‌ هه‌رێم زیاد بكات.
A+    A-

 

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاندوه‌، زیادكردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق ده‌بێت 13.92%بێت، نه‌ك12.67% كه‌ پشكی‌ هه‌رێم یاسایه‌ و ده‌بێت وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت و كه‌منه‌كرێته‌وه‌.


رونیشیكرده‌وه‌، دیاریكردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم و زیادكردنی‌ بۆ نزیكه‌ی‌ 14%خێرنییه‌ به‌هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێت، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی‌ دوایین داتاكانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌.


ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی‌ كورد هه‌موو فشارێكی‌ خۆمان ده‌كه‌ین كه‌پشكی‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت بۆ 14% و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ كه‌ساڵی رابردوو روویدا رێگه‌نادرێت جارێكی‌ دیكه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ فشار ده‌كه‌ین و له‌رێی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی‌ فیدراڵه‌وه‌ كه‌ پشكی‌ هه‌رێم بكرێته‌ 14%، واته‌ له‌ 12.67% بۆ هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق دانه‌نرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان