ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان خرایه‌ڕوو


نەتەوە  |   19:14:13 2019-09-08  |   (197) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت: "حكومه‌تی هه‌رێم به‌ مه‌رجی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاماده‌یه‌ رێككه‌وتن بكات".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلولی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌، لای خۆیه‌وه‌ به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم دانی به‌وه‌دا ناوه‌كه‌، كه‌ پابه‌ندنه‌بووه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی بودجه‌ی 2019ی عێراق، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌غدا مافه‌كانی هه‌رێم بدات.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "جگه‌ له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و قه‌رزی جوتیاران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ داراییه‌كانی عێراق كه‌ هه‌رێمی لێ بێبه‌شكراوه‌، حكومه‌تی به‌غدا نزیكه‌ی 24 ملیار دۆلار قه‌رزداری هه‌رێمه‌"، وتیشی: هه‌رێم داوای قه‌رزه‌كانی له‌ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ داراییه‌كانی هه‌رێم نه‌مێنێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان