حكومەت بڕیار له‌ دامەزراندن ده‌دات  


نەتەوە  |   15:19:13 2019-09-08  |   (644) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ "لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی" لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرا ده‌كرێت، لە چوارچێوەی یاسایی بودجەی ساڵی 2020 دا بڕیار لە دامەزراندنی تەواوی فێرخوازە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی عیراق دەدرێت.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئیناس مەكسوسی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی عیراق رونیكردۆته‌وه‌، بەپێی یاسای 67ی ساڵی 2017 دەبێت تەواوی ئەو فێرخوازانەی یەكەمن لەسەر ئاستی بەشەكانی خۆیان دابمەزرێن و یاساكەش لە یاسای بودجەی ساڵی 2020 دا ئاماژەی پێدەكرێت و تەواوی یەكەمەكان دادەمەزرێن.


به‌وته‌ی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو فێرخوازانە لە بەش و كۆلیژەكانی خۆیاندا دادەمەزرێن و جارێكی دیكە سود لە تواناكانیان وەردەگیرێتەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان