دابه‌شكردنی موچه‌ی چه‌ند شوێنێكی تر راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   13:07:29 2019-09-08  |   (2,502) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌پێی زانیارییه‌كان سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی موچه‌ دابه‌شناكات به‌وپێیه‌ی‌ پشوی‌ فه‌رمیه‌، به‌ڵام سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، به‌وپێیه‌ی‌ پشوی‌ فه‌رمیه‌ سبه‌ینێ‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاده‌وه‌ستێت و موچه‌ی‌ هیچ شوێنێك نادرێت، به‌ڵام ڕۆژی‌ دواتر واته‌ سێشه‌ممه‌ 10-9- 2019 موچه‌ی‌ یه‌كه‌كانی‌ 70و 80ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.


له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 11-9-2019 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و له‌و چێوه‌یه‌شدا موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان