(23) جار بینراوە

 

ئاكۆ حەمە كەریم، بەڕێوەبەری‌ كەناڵی‌ ئاسمانی‌ (كەی‌ ئێن ئێن) لە هەژماری تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ فەیسبووك دەستلەكاركێشانەوەی‌ خۆی‌ وەك بەڕێوەبەری‌ كەناڵه‌كه‌ ڕاگەیاند.

دەقی‌ دەست لەكاركێشانەوەكە:

كۆتایی وێستگەی “KNN”


ئەمڕۆ دوای نزیكەی ساڵێك و نۆ مانگ لە بەڕێوەبردنی كەناڵی “KNN” كۆتایم بە ئەركەكانم هێنا لەو كەناڵە و دەگەڕێمەوە بۆ كارەكەی خۆم.
بە دەرفەتی دەزانم كە سوپاسی یەك بە یەكی كارمەندانی كەناڵەكە و ئەو كەسانە بكەم كە لەماوەی رابردوودا وێڕای ئەو كۆسپە سیاسی و مادیی و مەعنەوییانەی هاتنە رێگامان بە رۆحیەتێكی فراوان و هاوشێوەی خێزانێك پێكەوە كارمان كرد.
كەناڵی “KNN”لەو ماوەیەی ئێمەی لێبووین بەدەر نەبوو لەو رەوشە نالەبارەی هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە، قەیرانێكی دارایی سەخت و هەڵبەز و دابەزی سیاسی و بەرێكردنی دوو هەڵبژاردنی قورس، هەربۆیە هەم ئەزمون بوو بۆ بەندە و هەمیش دەرفەت بوو كە لە نزیكەوە لەگەڵ كەسانێك كارمان كرد و سوودمان لە تواناكانی یەكتر وەرگرت بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی هاتنە رێگەمان.
هیوای سەركەوتن بۆ كەناڵەكە و بەڕێوەبەری نوێ‌ دەخوازم و لە هەرجێیەك بم هەر خۆم بە هاوكار و هاوڕێیان دەزانم.
د. ئاكۆ حەمەكەریم
7/9/2019