پاره‌ی‌ قه‌ره‌بووی‌ به‌شه‌خۆراك گه‌یشت.. ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت


نەتەوە  |   17:17:50 2019-09-07  |   (2,414) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پاره‌ی‌ قه‌ره‌بووی‌ به‌شه‌خۆراك گه‌یشتۆته‌ "قه‌زای مه‌خمور" و بڕیاروایه‌ سبه‌ینێ دابه‌شبكرێت، به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ مه‌خمور، له‌په‌یجی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م بریكاره‌كانی خۆراكی‌ سنوره‌كه‌ی‌ كردۆته‌وه‌، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراكی نه‌ینه‌وا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی خۆراك كه‌ بۆ هاوڵاتیان دانراوه‌.


له‌وباره‌شه‌وه‌ نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، "به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌خمور وه‌ك به‌شێك له‌نه‌ینه‌وا هه‌ژمارده‌كرێت له‌ڕوی‌ ئیداریه‌وه‌، نه‌ینه‌واش ساڵانێك داعش حوكمی‌ كردوه‌، بۆیه‌ نه‌توانراوه‌ به‌شه‌خۆراكیان پێبدرێت، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌تی‌ عیراق به‌بڕه‌ پاره‌یه‌ك قه‌ره‌بووی‌ كردونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بۆ هه‌رێم تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ به‌شه‌خۆراكی‌ هاوڵاتیان نه‌دراوه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان