دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ڕاگه‌یه‌نرا


نەتەوە  |   14:06:49 2019-09-07  |   (1,605) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هه‌رچه‌نده‌ "وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌" لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شی‌ ئاماده‌كردوه‌و بڕیاربوو پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو موچه‌كه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیاریدا سبه‌ینێ‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێبكات.
A+    A-

 

وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ پێنجی‌ هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كات، به‌ڵام موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌ش له‌واده‌ی‌ خۆیدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ نه‌كراو چه‌ند ڕۆژێك دواكه‌وت، له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ڕایگه‌یاندوه‌، "پێشتر وه‌زاره‌تی‌ دارایی هیچ فه‌رمانێكی‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌نجینه‌كان نه‌كردبوو بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌".


هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگی‌ شه‌ش بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ پاره‌ له‌بانكه‌كان موچه‌كه‌یان پێنه‌دراو بۆ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دواخرا.


هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانكراوه‌ به‌سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كان كه‌ سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و لیواكانی‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ شه‌شیان پێده‌درێت و دواتریش جگه‌ له‌و ڕۆژانه‌ی‌ به‌ر پشوو ده‌كه‌ون، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت".
 
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان