گاریس بەیل ریال مەدرید تووشی شۆک دەکات


نەتەوە  |   19:35:22 2019-09-06  |   (221) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گاریس بەیل یاریزانی یانه‌ی ریال مەدرید و ئەستێرەی هەڵبژاردەی وێڵز له‌ لێدوانێكدا یانەی شاهانە تووشی شۆک دەکات و وەک باسی دەکات، "هەست بە ئاسوودەیی ناکات لە یانەکەدا". 
A+    A-

 

بەیل لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵیی سکای سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، "من لەوە تێدەگەم بوومە بە قوربانیی کێشەکان، هەروەها چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆم به‌ دادپه‌روه‌رانه‌ نابینم".


باسی له‌وه‌شكردووه‌، " ناتوانم نکوڵیی لەو راستییە تاڵە بکەم، كه‌ کۆتایی وەرزی رابردوو بۆ من بەسەختی تێپەڕی، نە تەنیا من، بەڵکو بۆ تەواوی یاریزانەکانی تیپەکەمان کۆتاییەکی خەمگین بوو، ناشڵێم من بە ئاسوودەیی و دڵخۆشییەوە لەو یانەیە یاریم دەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا من یاریزانم و بەشێوەیەکی پیشەگەرانە مامەڵەم کرد، هەرچیم لەدەست هاتبێت بۆ یانەکەم درێخیم نەکردووە".


دەشڵێت "ئەوەی بۆ من روویدا، خراپتیرن وێستگەی ژیانی وەرزشیم نییە، بەڵام ئاستیشم نموونەیی نەبوو، تاوەکو هەست بە دڵخۆشیی بکەم، لە کۆتاییدا زانیم چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەم، بابەتەکە پەیوەستە بەوەی، کە چۆن خۆت لەوە دەپارێزی نەکەویتە نێو ئەو دۆخەوە. بەڵام ئەوەتا بە سەرەتایەکی زۆر باش لە خولی ئیسپانی لەگەڵ یانەکەم دەستم پێکرد".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان