هۆكارەكانی دواكەوتنی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا


نەتەوە  |   15:56:29 2019-09-06  |   (1,154) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پەرلەمانتارێكی "كورد" ئاشكرایده‌كات، پابەندنەبوونی هەرێم بە بودجەی 2019 ی عێراق و دروستبوونی تەوژمێكی دژە كورد لە بەغدا هۆكارن بۆ دواكەوتنی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
A+    A-

 

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاماژەدان بە رادەستنەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بە بەغدا له‌ لێدوانێكدا به‌ دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم ئیلتیزاماتی ئیتحادی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێنەكردووە، ئەوەش وایكردووە ڕێگایەكی دۆزیوەتەوە بۆ ئەو خەڵكانەی دەیانەوێت گێچەڵ بەكورد بكەن و دەیانەوێت لەو ڕێگایەشەوە هەتا گێچەڵ بە سەرۆك وەزیرانی عیراقی-ش بكەن.


ڕوونیشیكردەوە، حكومەتی هەرێم ئیلتیزاماتی ئیتحادی جێبەجێنەكردووە و تەوژمێكی گێچەڵكردن ئێستا بەكورد و عادل عەبدولمەهدی لەبەغدا بازاڕی گەرمە، ئەم دوو هۆكارە بۆتە هۆی ئەوەی ناردنی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە دوابكەوێت.


موسەنا ئەمین سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتەكان ڕایگەیاند، ئەوەی پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم بیكات ئەوەیە، یەكەم واز لەو سیاسەتە بهێنێت كە "ئەوەی خۆم بۆخۆم ئەوەی تۆش دەخۆم" ئەمە سەرناگرێت و دەبێت بە شەفاف و ڕوون و ئاشكرا بۆ ڕای گشتی عیراقی و كوردستانیش بڵێ بۆچی نەوت ڕادەست ناكات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان