ژنێكی 73 ساڵان بووە دایكی دووانەیەك


نەتەوە  |   15:24:35 2019-09-06  |   (227) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە "ویلایەتێكی هیندستان"، ژنێكی تەمەن 73 ساڵان دوو منداڵی بە بلووری بوو.
A+    A-

 

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی بی بی سی، لە ویلایەتی ئاندرا پرادێشی هیندستان، ژنێكی تەمەن 73 ساڵان به‌ناوی ماگایاما یاراماتی 73 ساڵان و هاوسەرەكەی (سیتاراما رجاراۆ)ی 82 ساڵان، ساڵانێكە سەرقاڵی دانانی منداڵی بلوورین، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، دوواینجار ماگایاما لەژێر چاودێری د. ئوما سانكار پاش وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی دوو مانگ و دانانی بلوری دووگیان بووە و بە نەشتەرگەری دووانەیەكی بووە.


لای خۆیه‌وه‌ د. سانكار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رەوشی دایك و منداڵەكان باشە، به‌ڵام دوای لەدایكبوونی منداڵەكان راجاراۆ-ی باوك‌ دووچاری شەلەل بووە و لەژێر چارەسەردایە.


جێی باسه‌ ساڵی 2018 لە ویلایەتی پێنجاری هیندستان، ژنێكی 72 ساڵان بەناوی (دالجیندەر كاور) منداڵێكی كوڕی هێنایە دنیاوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان