بەمشێوازە بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی جێبەجێدەکرێت


نەتەوە  |   13:33:59 2019-09-06  |   (818) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رونکردنەوە لەبارەی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم دەدات، کە تایبەتە بەڕێگریکردن لەو کەسانەی کە پارەی حکومەت قەرزارن و بەنیازی گەشتکردنن.
A+    A-

 

شاخەوان بەکر، بەرێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاندوه‌، تائێستا ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمان بەدەست نەگەیشتووە، کە تایبەتە بەقەدەغەکردنی گەشتکردن لەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت کە قەرزاری حکومەتن و نابێت گەشت و سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات بەئەنجام بکەن.


وتیشی: پێشتر رێگریی لەھەر کۆمپانیا و ھاوڵاتیەک کرابێت، کە قەرزاری حکومەتن یاخود پارەی حکومەتیان لابووە یاخود کۆمپانیاکەیان لەلیستی ڕەشدا بووە ئێمە بەنوسراوی رەسمی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمەوە ئێمە ئاگاداردەکراوینەتەوە.


شاخەوان بەکر له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن رونیشیکردەوە، بۆ ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی کە ھەرکەسێک یاخود موچەخۆرێکی دەوڵەت قەرزاربێت نابێت گەشت بکات ووردەکاری بڕیار و رێنماییەکەمان بەدەست دەگات و  راستەوخۆ پابەندی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەبین.


بەرێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کەسانەی دەخرێنە لیستی رەشەوە یاخود رێگری گەشتکردنیان لێدەکرێت ناوەکانیان بەلیست بۆمان رەوانە دەکرێت و ئێمەش ئەو رێکارانەی پێویستن دەیگرینەبەر.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان