ئامادەكارییەكان بۆ هێنانی بەنزین بۆ سلێمانی لە بەغداوە تەواو دەکرێت


نەتەوە  |   17:41:14 2019-09-05  |   (189) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارێزگای سلێمانی ئامادەكارییەكانی بۆ هێنانی بەنزین لە بەغداوە تەواو دەکات و پارێزگاریش لەبارەی بڕیاری کۆتایی ناردنەکەیەوە روونکردنەوە دەدات.
A+    A-


پارێزگای سلێمانی لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ هێنانی بەنزین لە بەغداوە، مەرجەكانی وەزارەتی نەوتی جێبەجێكردووە كە بریتییە لە دروستكردنی (11 بۆ 15) بەنزیخانەی حكومی، تا بە نرخی حكومی بەنزین بۆ هاووڵاتیان دابین بکرێت.

 

لەو رووەشەوە د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە سایتی ئێس ئێن ئێن– ی راگەیاندووە: هەموو رێكارەكانی خۆمان تەواوكردووە، بەڵام ناردنی سوتەمەنی بە تایبەتی بەنزین بۆ سلێمانی، پێویستی بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عیراقە.

 

دەشڵێت: "هێشتا وەزارەتی نەوت ئەو بڕیارەی نەداوە و چاوەڕوانی ئەوان دەكەین، ئەگەرنا هەموو ئامادەكارییەكمان تەواو كردووە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان