هاورده‌ى ئەم بەرهەمە کشتوکاڵییە بە یەکجاریی قەدەغە کرا


نەتەوە  |   17:31:10 2019-09-05  |   (171) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زارەتی كشتوكاڵ هاورده‌كردنى خورمای به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌ى قه‌ده‌غه‌كرد بەگوێری بڕیارێک کە چەند ساڵێکە هەیە و کاری پێناکرێت  و هۆکاری پشت جێبەجێکردنی بڕیارەکەش ئاشکرا دەکرێت.
A+    A-


ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2019/9/5 ساڵح حوسنى، وه‌زیرى كشتوكاڵى عیراق لە په‌راوێزى سه‌ردانەکەیدا بۆ پارێزگاى كه‌ربه‌لا ، لە كونگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى یەکجاریی هاورده‌ى خورمای بۆ عیراق راگەیاند.

 

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌ش حوسنی وتویەتی: "بڕیاره‌كه‌ له ‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ به‌رهه‌مى نیشتمانیى خورما زۆره‌، هه‌ربۆیه‌ به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌ركردووە".

 

لەلایەکی دیکەشەوە حه‌مید نایف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تەکە به‌ سایتی دواڕۆژ-ى راگه‌یاندووە: بڕیاره‌كه‌ بڕیارێكى هه‌میشه‌ى چه‌ند ساڵه‌ى پێشووتره‌ و له‌ساڵى 1996ه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و ئه‌مڕۆ وه‌زیر جه‌ختى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ كه‌ربه‌لا پارێزگایه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ بەرهەمی خورما.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان