بەڤیدیۆ.. لە پەخشی ڕاستەوخۆدا شوانە داوای هاوسەرگیری لە نیگار ده‌كات


نەتەوە  |   20:04:23 2019-09-04  |   (935) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ میانی به‌شداریكی كردنی هه‌ردوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی درامای "سه‌مای ته‌رزه‌" له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا، شوان جه‌زا به‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ك داوای هاوسه‌رگیری له‌ نیگار عوسمان ده‌كات.
A+    A-

 

له‌ میانی به‌شداریكی كردنی هه‌ردوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی درامای "سه‌مای ته‌رزه‌"، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، شوان جه‌زا به‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ك داوای هاوسه‌رگیری له‌ نیگار عوسمان ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ تووشی شۆك ده‌بێت و به‌ شوانه‌ ده‌ڵێت: "تو هاوڕێمی و وه‌ك برام وایت".


دواتر ده‌ركه‌وت، كه‌ ئه‌و داوای هاوسه‌رگیریه‌ ته‌نیا سیناریۆیه‌ك بووه‌، كه‌ ستافی به‌رنامه‌كه‌ و شوانه‌ جه‌زا رێكیان خستووه‌.


جێی باسه‌، شوان جەزا، خەڵکی شاری سلێمانییە، بەشداریی چەندین فیلم و زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی کردووە، كه‌ دوایینیان درامای "سه‌مای ته‌رزه‌" بوو و نیگار عوسمانیش تا ئێستا بەشداری پێنج دراما و 15 فیلمی درێژ و 16 كورتە فیلم و حەوت شانۆگەری كردووە.


بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ كلیك له‌م لینكه‌ بكه‌..

https://www.instagram.com/p/B1_pf4lIUOK/





loading...











زۆرترین بینراوەکان