دوو ڕۆژ پشوو راده‌گه‌یه‌ندرێت 


نەتەوە  |   17:29:55 2019-09-04  |   (1,915) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەپێی "خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی 10ی موحەڕەم (عاشورا)وە ڕۆژێك پشووی فەرمیە، بەڵام لە پارێزگا شیعە نشینەكانی عیراق دوو ڕۆژ دەكرێتە پشوو.
A+    A-

 

بەپێی خشتەی پشووە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 9-9-2019 بە بۆنەی 10ی موحەڕەمەوە دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم، به‌ڵام ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا و چەند پارێزگایەكی دیكەی شیعەنشین بڕیاریاندا دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو (دووشەممە و سێشەممە) بكرێتە پشووی فەرمی.


لای خۆشیه‌وه‌ عەلی مالكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبۆتەوە و بە كۆی دەنگ بڕیاریداوە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی شەهید بوونی ئیمامی حسێن بكرێتە پشووی فەرمی.





loading...











زۆرترین بینراوەکان