خشتەیەكی نوێی موچە بڵاودەكرێتەوە


نەتەوە  |   19:53:32 2019-09-02  |   (2,487) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كۆتایی "ئەم هەفتەیە" وەزارەتی دارایی دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی شەش دەكات و تا هەفتەی داهاتووش موچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت، سەرچاوەیەكیش رایدەگەیەنێت: بەهۆی پشووی رۆژی دووشەممەی داهاتوو، موچەی پەروەردە دەكەوێتە رۆژی 10ی مانگ.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی ئێس ئێن ئێن له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەستكەوتووە، لەڕۆژی پێنجشەممە 5ی 9ی 2019ەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی شەش دەكات.


هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، رۆژی پێنجشەممە، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەشدەكرێت و رۆژی یەكشەممە 8ی 9ی 2019 موچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.


بەگوێرەی زانیارییەكان، بەهۆی پشووی رۆژی دووشەممە بەبۆنەی 10ی موحەرەم، دابەشكردنی موچەی پەروەردە دەكەوێتە رۆژی سێشەممەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان