مه‌دریدییه‌كان چاوه‌ڕێی بۆمبه‌كه‌ی زیدانن


نەتەوە  |   14:58:37 2019-09-02  |   (135) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك بۆ داخستنی "ده‌رگای مێركاتۆی هاوینه‌" ماوه‌، به‌ڵام هێشتا هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ دڵیان به‌ قسه‌یه‌كی زیدان خۆشه‌. 
A+    A-

 

زینه‌دین زیدان، پێشتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له‌ یاری ریال مه‌درید و ڤیاڕیالدا به‌ پێكه‌نینه‌وه‌، رایگه‌یاند، "له‌ ئێستاوه‌ تاوه‌كو داخستنی ده‌رگای مێركاتۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن، له‌وانه‌یه‌ شتێك رووبدات، بۆمبێك یان دوو بۆمب".


هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ زیدان ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌ گاڵته‌وه‌ كردبێت، به‌ڵام هیوایه‌كی به‌ هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ داوه‌و چاوه‌ڕێی بۆمبه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، كه‌ زۆریه‌ك له‌و هانده‌رانه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن مه‌به‌ستی زیدان پۆل پۆگبای ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بێت.


هاوكات به‌شێك له‌ لایه‌نگرانی ریال مه‌درید به‌دووری نازانن ئه‌و بۆمبه‌ی زیدان یاریزانی به‌رازیلی نه‌یمار داسیلڤا بێت و له‌ كۆتا ساته‌كانی مێركاتۆدا واژۆ بۆ ریال مه‌درید بكات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان