بێگەرد تاڵەبانی توێژینەوەیەكی تایبەت ئاشكرادەكات


نەتەوە  |   19:17:04 2019-08-31  |   (175) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی "هەرێم" ڕایدەگەیەنێت، توێژینەوەیەكی خۆماڵی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئالیك (علف)ی ماسیان گەیاندۆتە قۆناغی كۆتایی و بەمزووانە بە فەرمی دەگەنە قۆناغی ڕاگەیاندنی كۆتایی لێكۆڵینەوەكە و دەست دەكرێت بە بەرهەمهێنان.
A+    A-

 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، ستافی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی هەولێر، توێژینەوەیەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئالیك (علف)ی ماسیان گەیاندۆتە قۆناغی كۆتایی و بەمزووانە بە فەرمی دەگەنە قۆناغی ڕاگەیاندنی كۆتایی لێكۆڵینەوەكە و دەست دەكرێت بە بەرهەمهێنان.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئەم بەرهەمە، كە دەرئەنجامی ژیری و ماندووبوونی خەڵكانی خۆ وڵاتیە دوو هێندەی بەرهەمی هاودەكراوی بیانی سوودبەخشە واتا 200٪ كاراترە بۆ بەرهەمی ماسی، بەو پێیەی بۆ بەرهەمی ماسی بە پشت بەستن بە عەلەفی هاوردەكراو بۆ هەر یەك كیلۆ گۆشتی ماسی پێویست بە دوو كیلۆ عەلەف هەیە".


رونیشیكردۆته‌وه‌، بەكارهێنانی ئەو عەلەفە خۆماڵیە بۆ هەر كیلۆیەك گۆشت ماسی تەنیا یەك كیلۆ لەو عەلەفە پێویستە، بۆیە ئەم داهێنانە لە كوردەواری پیرۆز بێت و دەستخۆشی و ستایشمان بۆ ئەو ستافەی، كە كاری ئەو توێژینەوەیەیان ئەنجامداوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان