تیروپشکی خولی نایابی کوردستان راکێشرا 


نەتەوە  |   14:49:48 2019-08-31  |   (198) جار خوێندراوەتەوە

loading...
تیروپشکی وەرزی نوێی خولی یانە نایابەکانی کوردستان راکێشرا و لە یەکەم یارییدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەرامبەر یانەی شێروانە یاریی دەکات.
A+    A-

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 31-8-2019 تیروپشکی خولەکە راکێشرا و یارییەکان بەبەشداریی 13 یانە بەڕێوەدەچێت و وەرزی نوێی خولەکە رۆژی 2019-10-17 دەستپێدەکات.


ئەوەی چاوەڕواننەکراوبوو پێش دیارییکردنی وادەی دەستپێکردنی خولەکە یانەی ئارارات، یەکێک لە دیارترین یانەکانی باشووری کوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە خولەکە کشایەوە و بەشداری لە خولەکەدا ناكات، هه‌روه‌ها یانەکانی کەرکووک و گازی باکووریش بەشداری لە خولەکە ناكه‌ن.


تیروپشکەکە بۆ گەڕی یەکەم بەمشێوەیە دەبێت.

سیروانی نوێ - زێرەڤانی 
پ.هەولێر - شێروانە 
سۆران - نەورۆز 
هەندرێن - برایەتی 
دەربەندیخان - دهۆک 
هەولێر - پ.سلێمانی 
زاخۆ لە گەڕی یەکەمدا چاوەڕوان دەبێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان