زانیاری نوێ لەسەر تیروپشکەکەی سبەی چامپیۆنس لیگ رادەگەیەندرێت


نەتەوە  |   17:54:19 2019-08-28  |   (152) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەک بڕیارە کاتژمێر 7ی ئێوارەی سبەی بە کاتی ھەرێمی کوردستان و لەھۆڵی  Grimaldi Forum ھەرێمی مۆناکۆی فەرەنسادا تیروپشکی وەرزی 2019- 2020 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ" رادەکێشرێت و هاوکات باشترین یاریزانی ساڵ-ی ئەوروپاش دیاری دەکرێت.
A+    A-


بەگوێرەی ئەنجامەکانیش ئەو یانانەی تائێستا گەیشتونەتە چامپیۆنس لیگ-ی ئەم وەرزە بریتین لە: 

بەرشەلۆنە، ریاڵ مەدرید، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڤالنسیا لە ئیسپانیا. 

لیڤەرپوڵ ، چێڵسی ، مانچیستەر سیتی، تۆتنھام لە ئینگلتەرا. 

یۆڤانتۆس ، ناپۆلی ، ئینتەر میلان ، ئەتلەنتا لە ئیتاڵیا. 

بایرن میونشن ، بروسیا دۆرتمۆند ، لیڤەرکوزن، لایپزیگ لە ئەڵمانیا. 

پاریس سان جێرمان ، لیۆن ، لیل لە فەرەنسا. 

زینیت ، لۆکۆمۆتیڤ لە روسیا. 

بەنفیکا لە پورتوگال. 

شاختار دۆنسک لە ئۆکرانیا. 

جینت لە بەلجیکا. 

گاڵاتەسەرای لە تورکیا. 

سالزبۆرگ لە نەمسا. 

ئۆلمپیاکۆس لە یۆنان. 

دینامۆ زاگرب لە کرواتیا. 

ئەستێرەی سوور لە سربیا. 

جگەلەوەش ئەمشەو سێ یاری دوا قۆناغی پاڵاوتنەکەش دەکرێت کە بەم شێوەیەیە: 

ئەجاکس × ئەپۆیۆل نیقۆسیا 

کلۆپ بروج × لاسک لینز 

سلاڤیا پراگ × کلۆجی رۆمانیا 

یانەکانی ئەجاکس و کلۆپ بروج و سلاڤیا پراگ بەھۆی ئەنجامی یاریی چوونەوە چانسی سەرکەوتنیان زیاترە واتا ئەو سێ یانەیەش پەیوەندیی بە یانەکانی ترەوە دەکەن و بەوەش ژمارەکە دەبێتە32  یانە. 

 

ئەو یانانەی کە دانراون لە ئاستی یەکەمدا بن و دەبنە سەرۆکی 8 کۆمەڵەکە بریتین لە یانەکانی 

لیڤەرپوڵ پاڵەوانی چامپیۆنس لیگی پێشوو  

چێڵسی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ-ی وەرزی پێشوو 

بەرشەلۆنە 

مانچستەر سیتی 

یۆڤانتۆس 

بایرن میونشن 

پاریس سان جێرمان 

زینت سانبیترسبێرگ 

 

یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان ھەفتەی یەکەم لە رۆژانی 17 و 18 ی مانگی داھاتوو دەست پێدەکەن.

 

رۆژانی 1 و 2 ی مانگی 10-ش ھەفتەی دووەمی خولەکە دەکرێت. 

 

ھەفتەی سێیەم یان خولی سێیەم لە رۆژانی 22 و 23 ی مانگی 10 دەبێت و بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت. 





loading...











زۆرترین بینراوەکان