بۆ یه‌كه‌مجار نووسینە فەلسەفیەکانی خانمێکی کورد دۆکیومەنت کران


رۆژان رەحمان رەسول  |   16:19:51 2019-08-27  |   (102) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بۆ یەکەمجار نووسین و بیرکردنەوەی فەلسەفەی فەرمی و ئەکادیمی ژنێکی کورد بە زمانی کوردی لە دوو کتێبدا لە بازنەی فەلسەفەدا دۆکیومەنت كران.
A+    A-

 

بۆ یەکەمجارە نووسین و بیرکردنەوەی فەلسەفەی فەرمی/فۆرماڵ و ئەکادیمی ژنێکی کورد، به‌ناوی "د. ساماڵ مانیی"، بە زمانی کوردی  لە دوو کتێبی (هەگبەی زانین ی یەکەم) و (هەگبەی زانین ی دووەم)دا لە بازنەی فەلسەفەدا دۆکیومەنت كرا.


هەردوو کتێبه‌كه‌ پارساڵ لە هەرێم و ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوکرانەوە و هه‌روه‌ها بە دیجیتال خراونەتە بەرچاوی بازنەی فەلسەفەی جیهانی، تاوەکو لە ناو زانکۆکانی جیهاندا لە کەنەدا و ئەمەریکا و ئۆستورالیا و ئەورۆپا و بەریتانیا ببینرێت و پێی بزانرێت.


د. ساماڵ مانیی نوسین و بیرکردنەوە فەلسەفیەکانی بە زمانی ئینگلیزیش هەر بە هەمان شێوە دۆکیومەنت و بە دیجیتاڵ کراون. 


د. ساماڵ مانیی، لە باشوری کوردستان لەدایكبووە و گەورە بووە، هەر باشووری كوردستان بووە بە سیاسیکار و وەکو ژنێک لە شاخ پێشمەرگەی پێش ڕاپەڕین بووە،  لەدوا ناوەندی هەشتاکاندا بووە بە پەنابەر لە بەریتانیا، لە ١٩٩٣وە بووە بە خوێندکاری فەلسەفە لە زانکۆی لەندەن و ژیان وکاتی خۆی تەرخان کردوە بۆ فەلسەفە و هەر لەوێ بەکالۆریۆس و ماستەری بەدەست هێناوە، دواتر بۆ فراوانکردنی زەمینەی تێگەیشتن و بیرکردنەوە فەلسەفیەکانی ڕوویکردۆتە ئەورۆپا و لەوێ دکتۆرای لە فەلسەفەدا بەدەست هێناوە.


جێی باسه‌، بە دۆکیومەنت و بە دیجیتاڵ کردنی کتێب و نوسینە فەلسەفیە فۆرماڵە ئەکادیمیەکان، واتە تۆمارکردنیانە لە ناو مێژووی بیرکردنەوە فەلسەفیەکاندا و لەناو فەیلەسوفەکاندا، ئەم هەوڵە ماوەی بیست ساڵە لە لایەن دەزگا و سەنتەرە فەلسەفیە جیهانیەکانەوە ئیشی بۆدەکەن و لە ئێستادا بە تەواوی جێگەی خۆی سەقامگیر کردوە لەناو بازنەی فەلسەفیدا.   





loading...











زۆرترین بینراوەکان