ترەمپ و رووحانی كۆده‌بنه‌وه‌؟ 


نەتەوە  |   19:55:42 2019-08-26  |   (136) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "زەمینە بۆ کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و حەسەن رووحانی رەخسێندراوە.
A+    A-

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای کۆبوونەوەکانی لووتکەی جی7 لە بیارتزی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرایکرد "زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەی" نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران کراوە".


ناوبراوه‌ هه‌روه‌ها هیواشی خواستووه‌، کۆبوونەوەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەنجامبدرێت، بەڵام جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، "هیچ شتێک دڵنیایی نییە، چونکە ئێستا شتەکان بەردەوام هەستیارن".


ماکرۆن ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ئەم بەیانییە سەرۆک رۆحانی بەڕوونی رایگەیاند کە ئامادەیە هەر سەرکردەیەکی سیاسی ببینێت، کە لەبەرژەوەندی وڵاتەکەیدا بێت، ئەوەی من لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بە وەزیری دەروەی ئێران و هەروەها رووحانیم وت ئەوەیە کە گەر ئەو رازیبێت بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، بڕواموایە دەتوانن بگەنە رێککەوتن".


دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئێمە دەزانین هەلومەرج و ئامانجەکان چین، بەڵام پێویستمان بەوەیە لەسەر مێزێک دابنیشین و بگەین بەو ئامانجانە. 


جێی باسه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 25-8-2019 بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکرا، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران چووە شوێنی کۆبوونەوەکانی جی 7، کە دۆناڵد ترەمپ و شاندی باڵای ئەمریکاش لەو شارەن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان