نوێترین لێدوانی تره‌مپ له‌باره‌ی گۆڕینی رژێمی ئێران


نەتەوە  |   15:44:36 2019-08-26  |   (137) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، هه‌وڵی روخانی ده‌سه‌ڵاتی ئێران ناده‌ن و ده‌یه‌وێت ئێران به‌ به‌هێزی ببینێت، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانی ئێران جێگه‌ی قبوڵ نییه‌.
A+    A-

 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی جی 7 له‌ فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، "ئێمه‌ نامانه‌وێت گۆڕانكاری له‌ رژێمی ئێراندا روبدات، چونكه‌ له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی رابردووودا شایه‌تحاڵی روودانی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ بوون، كه‌ گۆڕانكاری باش نه‌بوون.


ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر ئێران وكاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئابووی ئه‌و وڵاته‌ وتی: "ئێمه‌ به‌دوای چۆنیه‌تی دووباره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنه‌وه‌ی ئێران ده‌گه‌ڕێین، رێگه‌ بده‌ین سه‌ركه‌وتوو و ده‌وڵه‌مه‌ندبن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بۆیت، به‌ڵام ده‌كرێت ئێران تا نزمترین ئاست هه‌ژار بێت و به‌ بڕوای من جێگه‌ی قبوڵیش نییه‌ هاوڵاتیانی ئێران ناچار بكرێن به‌و جۆره‌ بژین".


تره‌مپ جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، ده‌بێت ئێران پشتیوانی كردنی بۆ تیرۆر رابگرێت و ئێران ده‌ره‌فه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، كه‌ سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت، دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت زۆر ساده‌یه‌، ده‌ستبه‌رداربوونی ئێرانه‌ له‌ چه‌كی ناوه‌كی. 
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان