ڕونكردنەوە لەبارەی پشووی شەممەی داهاتوو دەدرێت


نەتەوە  |   20:17:16 2019-08-24  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارێزگاری سلێمانی ڕونكردنەوە لەبارەی پشووی یەكی موحەرەم دەدات كە دەكەوێتە رۆژی شەممەی داهاتوو.
A+    A-

 

به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی شەممەی داهاتوو بەبۆنەی 1ی موحەرەم، پشووی فەرمییە لەسەرجەم فەرمانگەكانی هەرێم، كە ئەو رۆژە لە بنەڕەتەوە پشووی فەرمانگەكانە.


لەبارەی قەرەبووكردنەوەی ئەو پشووە، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندوه‌، ئەوەی پەیوەندی بەپشووی پارێزگایەكەوە هەبێت ئێمە دەتوانین بڕیاری لەسەر بدەین، بەڵام بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ڕۆژە پشووە، كەدەكەوێتە رۆژی شەممە 31ی ئاب، لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە قەرەبووی فەرمانبەران دەكاتەوە یاخود نا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان