پێشكه‌شكارێكی كوردماكس ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌


نەتەوە  |   19:34:53 2019-08-24  |   (185) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی كوردماكس "ئاگرین دڵشاد" به‌فه‌رمی وازهێنانی له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ راگه‌یاند.
A+    A-

 

ئاگرین له‌ نوێترین پۆستیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویكردۆته‌وه‌، "لە ئێستا بە دواوە من هیچ گرێبەستێكم لەگەڵ دەزگای (كوردماكس) دا نەماوە و دەست لەكاركێشانەوەی خۆم ڕاگەیاند".


ئاگرین كه‌ جگه‌ له‌ پێشكه‌شكاری وه‌ك گۆرانی بێژیش ناسراوه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "ئەمەوێ بە هەموو كارمەندان و بەڕێوەبەرانی ئەو دەزگا جوانە بڵێم كە خۆشم دەوێن و شانازی بوو بۆ من كە لە یەكەم وێستگەیەی كار كردنمدا وەكو (پێشكەشكار) لەگەڵ ئێوە بووم".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان