كوڕ و كچێك خنكان


نەتەوە  |   19:46:35 2019-08-23  |   (127) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایدەگەیەنێت، كچ و كوڕێكی گه‌نج له‌ئاوی زێی بچوک لە نزیک شاری قەڵادزێ خنکاون.
A+    A-

 

به‌پێی ڕاگەیەنراوێکی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی دوو تەرم بەناوەکانی ( ڕ . ٲ . ھـ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٩ پیشەی خوێندکار دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەھیدان، وە ( ع . ٲ . ح) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٩ پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.


ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە خێزانی کچەکە بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە زێی بچوک، پاش ئەوەی کچەکە دەچێتە ناو قوڵایی ئاوەکە بەمەبەستی مەلەکردن خۆی بۆ ڕزگار نەکراوە و پاشان خنکاوە، دواتر کوڕەکە بەمەستی ڕاوی ماسی چۆتە ھەمان شوێن وەکوو ئەرکێکی مرۆڤایەتی چۆتە ناو ئاوەکە بەمەبەستی ڕزگارکردنی کچەکە، بەڵام ئەویش خنکاوە.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پاش ڕووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی ڕاپەڕین و نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، کچەکە دەستگیراندارە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکانیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان