خانمه‌ پێشكه‌شكارێكی كورد دووگیانه‌


نەتەوە  |   16:38:06 2019-08-23  |   (175) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە مۆدێل و پێشكەشكاری كورد، "ساكار سەركەوت"، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات، كه‌ دووگیانه‌.
A+    A-

 

ساكار، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی، دووگیانه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر سكی داناوه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ دوعایی له‌بارچوونی منداڵه‌كه‌ی لێكراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ واز له‌ سۆشیال میدیا بهێنێت. 


جێی باسه‌ ساكار، ساڵی 1996 لە شاری هەولێر لە دایكبووە، كاری پێشكەشكاری و مۆدێل دەكات، ناوبراو نزیكه‌ی 3 ساڵه‌ هاوسه‌رگیری كردووه‌. 
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان