شوێنگرەوە بۆ عادل عەبدولمەهدی ئامادە ده‌كرێت


نەتەوە  |   15:19:57 2019-08-23  |   (158) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هاوپەیمانی نەسر، كە لە لایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرایده‌كات، شوێنگرەوەمان بۆ عەبدولمەهدی ئامادەیە و ئەگەر هەیە وەرزی یاسادانانی داهاتوو لێپێچینەوە لەگەڵ تێكڕای حكومەتی ئێستای عێراق بكرێت. 
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئایات موزەفەر نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی ناچارمان دەكات دەستەوەستان نەبین و چاوەڕێنەكەین چوار ساڵی دیكەمان بەفیڕۆبڕوات و دەستكەوتەكانی قۆناخی پێشوو لەدەستبدەین".


راشیگه‌یاندووه‌، "لە وەرزی یاسادانانی داهاتووی پەرلەمان هەنگاوی روونترمان دەبێت بۆ میوانداری و ئەنجامدانی لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیران و رەنگە لەگەڵ تێكڕای حكومەت بێت، ئێمەش لە هاوپەیمانی نەسر شوێنگرەوەی سەرۆكوەزیرانمان ئامادەیە، سەرەڕای پشتگیری گەل، دیدگای بەڕێوەبردنی وڵات و سەركردەیەكی خاوەن ئەزموون و سەركەوتوشمان هەیە".


وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر باسی له‌وه‌شكردووه‌، "هەموو فراكسیۆنەكانی دیكەش مافی خۆیانە كاندید پێشكەشبكەن، كێ متمانەی زۆرینەی بەدەستهێنا، پشتگیری دەكەین و هاوكات چاودێری خزمەتەكانی بۆ بەرژەوەندی وڵات دەكەین".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان