یانەی ریاڵ لە پەیوەندیکردنی کۆبۆ بە ریاڵ مایۆرکاوە هاتەدەنگ


نەتەوە  |   18:05:10 2019-08-22  |   (160) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یانەی ریاڵ مەدرید لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ئاشکرای کرد کە کۆبۆ-ی یاریزانی ژاپۆنی بۆ ئەم وەرزە کڕیوە بە شێوەی خواستن و بۆ یەک وەرز یاریی بۆ یانەی ریاڵ مایۆرکا دەکات و وادەی مانەوەشی لەو یانەیەدا راگەیەندرا.
A+    A-


ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شێوەیەکی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند کە کۆبۆ یاریزانە ژاپۆنیەکە کە ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن و بۆ یەک وەرز کڕیویەتی، ھەر ئەمڕۆ ئەو یاریزانە پشکنینی پزیشکی بۆ کراو بە میدیاکان ناسێندرا.

 

جێی ئاماژەیە کۆبۆ تا 2020/6/30 لە ریاڵ مایۆرکا دەبێت و بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ ئەو یاریزانە لە یەکەم یەکەی مەشق و راھێنانی ئەو تیپەدا بەشداریی بکات.

 

 کۆبۆ یەکێک بوو لەو یاریزانە گەنجانەی کاتێک ئەم ھاوینە ریاڵ کڕی، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا و ستایشی ریاڵ کرا و ھێرشیش کرایە سەر یانەی بەرشەلۆنە کە چۆن ئەو یاریزانەی لەدەست داوە کە لە خوێندنگاکەی خۆیدا پەروەردە کرابوو.





loading...











زۆرترین بینراوەکان