هۆشداریی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی توندی گەرماوە دەدرێت


نەتەوە  |   16:57:55 2019-08-22  |   (148) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زانیاریی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی گەرماوە دەدرێت و شاره‌زایه‌كى كەشناسیش روونکردنەوە لەبارەی شەپۆلەکە و ئەو ناوچانەوە دەدات کە دەیگرێتەوە.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە سادق عەتیە، شاره‌زا و پێشبینیكاری كەشناسی عیراقی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوك نووسیویەتی: "گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرمادا بۆ چەند رۆژی داهاتوو دێتە ئاراوە و پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە بەرزدەبێتەوە".

 

هەروەها دەڵێت: "بەهۆی جێگیربوونی باوە، 5 – 4 پلە لەكاتی نیوەڕۆدا گەرما دەچێتە سەرەوە و هاووڵاتیان هەست بە گەرمایەكی پڕوكێن دەكەن".

 

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایە پارێزگاکانی (بەسرە و میسان و زیقار)یش كەشوهەوایان شێدارییەكی زۆرد دەبێت و گەرمای رۆژ لەو سێ پارێزگایەدا زۆر بەتین دەبێت و دەشڵێت: پێشبینی دەكرێت ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان